تائۆئیزم ..هێمایه‌ك
بۆ ئارامی مرۆڤه‌کان
و نه‌یارییه‌ك
بۆ توندوتیژی
.... که‌مال هه‌ورامی
ئاسته‌مه
له‌تائۆئیزم
تێبگه‌ین گه‌ر
خوێندنه‌وه‌یه‌کی
دروستمان بۆ
سه‌رده‌مه‌که‌ی
نه‌بێت و وه‌ك
رسته‌یه‌کی
واتادار نه‌یگێڕینه‌وه
بۆ ساتی هاتنه
بونی . ( چونکه
پێش هه‌مو شتێك
پێویسته ئه‌وه
بزانین له‌گه‌ڵ
دابڕانی هه‌ر
رسته‌یه‌ك له‌سیاقی
زه‌مه‌نی خۆیدا
ده‌کاته داڕنین
و جیاکردنه‌وه‌ی
له واتا گه‌وهه‌ریه‌که‌ی
. ) هه‌ر ئاواش
ئاسته‌مه له‌شارستانیه‌تی
چین تێبگه‌ین
به‌بێ گه‌ڕانه‌وه
و تێگه‌یشتن
له‌تائۆتێ کیگ.
چونکه تائۆ کۆنترین
نوسراوی تا‌ئۆئیزمه
..
هه‌رچه‌نده
به‌وردی کات
وساڵی سه‌رهه‌ڵدانی
تائۆ دیاری نه‌کراوه
، به‌ڵام به‌زۆری
مێژونوس و لێکۆڵه‌ره‌وان
مێژوه‌که‌ی
ده‌گێڕنه‌وه
بۆ ده‌وروبه‌ری
نێوان سه‌ده‌کانی
شه‌شه‌م تاوه‌کو
جواره‌می پێش
زایین .
( جێگای
وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه
دوری ئه‌م مێژوه
ده‌کاته مێژوی
ده سه‌ده
پاش سه‌رهه‌ڵدانی
زه‌رده‌شتیه‌ت
، که زوربه‌ی
مێژونوسان مێژوه
نزیکه‌که‌ی
ده‌گێڕنه‌وه
بۆ شانزه سه‌ده‌ی
پێش زایین . به‌هه‌مان
شێوه مێژوی
نوسینی تائۆ
ده‌کاته ده‌وروبه‌ری
بیست سه‌ده
پاش مێژوی نوسینی ئه‌و
قه‌واڵه‌یه‌یی
له هه‌وراماندا
دۆزرایه‌وه
و ئێستا له
مۆزه‌خانه‌کانی
ئه‌وروپادا
پارێزراوه
که له ده‌وروبه‌ری
2500 ساڵ پێش زایین
نوسراوه .. )
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
، وڵاتی چین
که ده‌کاته
ئه‌و شوێنه‌ی
تائۆئیزمی تێدا
به‌رهه‌مهاتوه
به‌هۆی جه‌نگه
خوێناویه‌کان
له‌نێوان ده‌ره‌به‌گه‌کانی
ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا
له‌ڕه‌وشێکی
په‌رێشانیدا
ژیانی ده‌گوزه‌راند
.. ئه‌مه‌ش به‌و
مانایه دێت
که چین له‌وسه‌رده‌مه‌دا
له لوتکه‌ی
توندوتیژیدا
ژیانی گوزه‌راندوه
، له‌و ڕێگایه‌شه‌وه
ژیان وێران و
نامۆکراوه‌ته‌وه
، واته ژیان
له‌خودی خۆیدا
کراوه‌ته پرۆسه‌یه‌کی
قه‌یران و ته‌نگه‌ژاوی
. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا
ده‌سه‌لمێنرێت
له‌تائۆدا ئه‌و
ده‌سته‌واژانه‌ی
به‌توندی په‌یڕه‌وکردنی
سیاسه‌ته هه‌ییه‌کان
( مه‌وجود ) ه‌کان
ده‌خاته ژێر ڕه‌خنه‌وه
ده‌بینرێن .
هه‌ر به‌نمونه
، له‌به‌ندی
75 دا هاتوه (خه‌ڵکان
برسین ، له‌کاتێکدا
فه‌رمانڕه‌وا
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
باجه‌کان زیاد
ده‌کات . هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
خه‌ڵکان برسین
) هه‌روه‌ك چۆن
له‌به‌ندی 74
دا هاتوه ( خه‌ڵکان
له‌مردن
ناترسن ، ئیتر
بۆچی به‌مردن
ده‌یانترسێنن
!! )..
لێره‌شه‌وه
به‌و ڕاستیه
ده‌گه‌ین که
هه‌رجه‌نده
تائۆنیزم له
ئێستادا زه‌خیره‌یه‌کی
شارستانیانه‌ی
مێژوی مرۆڤایه‌تیه
و شایسته به‌وه‌یه
که هه‌مو مرۆڤه‌کان
شانازی پێوه
بکه‌ن و ده‌روازه‌یه‌که
بۆ
فراوانکردنی
گۆشه‌نیگای بیرکردنه‌وه‌ی
مرۆڤه‌کان ،
له‌هامانکاتدا
کۆکردنه‌وه
و چڕکردنه‌وه‌ی
سه‌رنج و تێڕامانه‌کانی
مرۆڤه بۆشوێنگه‌یه‌کی
بیرکردنه‌وه
که مرۆڤه‌کان
تێیدا ئارام و
باڵان و ژیانیش
پرۆسه‌یه‌که
بۆ سه‌روه‌ری
و شکۆدارێتی
مرۆڤ ، به‌ڵام
له‌ساتی خۆیدا
هیچ نییه جگه
وه‌ڵامێکی ته‌ندروستی سه‌رده‌مه‌که‌ی
خۆیه‌تی ..
واته له‌سێبه‌ری
ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا
ئه‌وه‌ساخده‌بێته‌وه
که‌له‌سه‌رده‌می
تائۆدا جین له‌وپه‌ڕی
بارگرژی و ته‌نگه‌ژه‌دایه
و خودی تائۆش
به‌رهه‌مهاتوی
سه‌رده‌مه‌که‌ی
خۆیه‌تی و کۆجیتۆی
بیره‌که‌شی
وه‌ڵامێکه بۆ
باری ناله‌بار
و په‌رێشانی
خه‌ڵکی چین.
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه هه‌مو
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه
و باسانه‌ی سه‌باره‌ت
به لائۆتسه
خراونه‌ته‌ڕو
ئه‌وه ساخده‌که‌نه‌وه
که‌له‌خودی خۆیدا
ڕاپه‌ڕینێك
بوه به دژ‌و
نه‌یاری سیستمی
فه‌رمانڕه‌وا
به‌رپاکراوه
. له‌ڕاستیشدا
ئه‌م بۆچونه
ناڕاست نییه
. چونکه به‌درێژایی
مێژو ، له‌سه‌رتاسه‌ری
وڵاتی چیندا
تائۆنیزم فه‌لسه‌فه‌ی
که‌مایه‌تی
ئه‌و خه‌ڵکانه
بوه که له
کۆمه‌ڵه نهێنیه‌کاندا
له‌ده‌وری یه‌کتر
خڕبونه‌ته‌وه
و به‌نه‌یاری
ده‌سه‌ڵاتی
فه‌رمانڕه‌وا
تێکۆشانیان
به‌رده‌وام
کردوه .
( هه‌ربۆ یاده‌وه‌ری
، پاشئه‌وه‌ی
له‌وه‌گه‌یشتین
که‌تائۆنیزم
له‌واقعێکی
ته‌نگه‌ژاوی
چینه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه ، وه‌ك
وه‌ڵامێك بۆ
باری ئه‌و سه‌رده‌مه
هاتۆته بون .
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وهه‌لومه‌رجه‌یه
که زه‌رده‌شتیه‌ت
تێیدا دێته
به‌رهه‌م و درێژه
پێده‌ری ئه‌و
باره له‌باره‌یه
تێیدا سه‌ر
هه‌ڵده‌دات .. ).
گه‌وهه‌ری
فه‌لسه‌فه‌ی
تائۆنیزم :
له‌فه‌لسه‌فه‌ی
تائۆدا زیاتر
جه‌خت ده‌کرێته
سه‌ر ( خۆوروژاندن
و هه‌ماهه‌نگی
سروشت ) هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
ئه‌نجامدانی
هیچ کارێك ڕاناسپێرێت،
به‌ڵکو یارمه‌تی
هه‌مو شتێك ده‌دات
تاوه‌کو به‌دوای
سروشتی خۆیدا
بچێت و بگه‌ڕێت..واته
تائۆنیزم وای
بۆ ده‌چێت که
هه‌مو شتێك
خاوه‌نی ( بونێکه
) و ئه‌و بونه‌ش
به‌پێی سروشت
مه‌یل و خه‌سڵه‌تی
تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه . ده‌خوازێت
شته‌کان له‌دوای
ئه‌و بونه‌سروشتیه‌ی
خۆیان بڕۆن .
له‌ئاکامیشدا وه‌ك چۆن
که‌هه‌ن خۆیان
وێنا بکه‌نه‌وه
. لێره‌شه‌وه
ڕۆشن ده‌بێته‌وه
تائۆنیزم خودی
شته‌کان نییه
، به‌ڵکو ئه‌و
خواسته‌یه
که ده‌خوازێت
شته‌کان له‌سێبه‌ری
سروشتی خۆیاندا
به‌رده‌وام و
چالاکانه له‌جوڵه‌دا
بن. هه‌ربۆیه
جه‌خت ده‌کاته
سه‌ر ( خۆوروژاندن
و هه‌ماهه‌نگی
سروشت ).
له‌و ڕوانگه‌شه‌وه
، تائۆ سود
به‌هه‌مو شته‌کان
ده‌گه‌یێنێت
هه‌روه‌ك چۆن
هاوکاتیش سود
له هه‌موشته‌کانیش
وه‌رده‌گرێت
، به‌بێ ئه‌وه‌ی
گیانی ڕکه‌به‌ری
نه‌له‌خۆی و
نه‌له‌شته‌کانیشداپیشان
بدات . ئه‌مه‌ش
له‌وێوه سه‌رچاوه
ده‌گرێت که‌له‌خودی
خۆیدا خواستێکی
پێچه‌وانه
ناخاته سه‌ر
سروشتی شته‌کان
، واته داوایه‌ك
نییه بونه‌کان
به‌پێچه‌وانه‌ی
خۆیانه‌وه
جوڵه بکه‌ن .
به‌و شێوه‌یه‌ش
، تائۆ
خواستێکه زیاده‌ڕه‌وی
تێداناکرێت و
گرێدراوی
تواناسروشتیه‌کان
ده‌کرێته‌وه.
به‌و پێیه‌ش
هاوکاری و یارمه‌تی
هه‌موشته‌کان
ده‌کات تاوه‌کو
به‌دوای
سروشتی خۆیاندا
بچن واته تائۆ
ته‌واوکاره
، به‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌وشته‌ی ته‌واوی
ده‌کات له‌خۆی
بایی بێت ..
له‌بۆچونی
لائۆتسه‌دا
تائۆ دایکی هه‌موشتێکه
و هاوکات ده‌شبێته‌وه
به باپیری هه‌مو
ئه‌و شتانه‌ی
که‌بونیان هه‌یه
. بۆیه له‌خودی
خۆیدا نه‌بیستراو
نه‌بینراو و
هه‌میشه‌ییه
و یه‌که‌یێکیشه
له‌ودیوی فره‌یی
ژیانه‌وه
ئاماده‌یی هه‌یه
. به‌و شێوه‌یه‌ش
به چه‌پ و ڕاستدا
هاوشێوه‌ی
ئاو ڕه‌وانه
، هه‌ر شتێك
په‌یدا ده‌بێت
وابه‌سته‌ی
ئه‌وه و ئه‌ویش
ئه‌و وابه‌سته‌یه
ڕه‌تناکاته‌وه
..
که‌واته
تائۆ شتێکی
بابه‌تی نییه
، هه‌روه‌ها
له‌ناو چوه ،
چونکه هه‌مو
جهان له بونه‌وه
په‌یدا ده‌بێت
. ئه‌وه ته‌نها
بونه له نه‌بونه‌وه
هاتۆته بوون
. هه‌ر بۆیه چه‌مکی
نه‌بون له
هزری تائۆدا بیرۆکه‌ی
بنچینه‌ییه .
لای لائۆتسه
( بون و نه‌بون ) یه‌کتر
ته‌واو ده‌که‌ن
. بۆچونه‌که‌شی
به‌م شێوه‌یه
ڕاڤه داکات :
بوون هه‌یه
وه‌ك چۆن فره‌یی
هه‌یه ، به‌ڵام
بون و فره‌یی
هه‌ردوکیان
له نه‌بونه‌وه
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن
. گه‌ر که‌سێك
له‌و باوه‌ڕه‌دا
بێت نه‌بونی
تائۆ له‌بارێکی
نه‌رێینه‌دا
ببینێت به هه‌ڵه‌دا
چوه. چونکه
لای لائۆتسه
له‌ناوچون به‌مانای
بۆشایی دێت ،
واته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی
نییه که‌له‌ڕێگای
پێنچ هه‌سته‌که‌وه
هه‌ستی پێبکرێت
، به‌ڵکو حاڵه‌تێکه
ئه‌وکاته‌ی
تائۆیست له‌پانتایی
باوه‌ڕی تائۆدا
ڕۆ ده‌چێت ده‌توانێت
پێی بگات . لائۆتسه
هه‌وڵده‌دات
له‌نمونه‌گه‌لێکی
له‌مشێوه‌یه‌دا
وێنه‌ی نه‌بون
وێنا بکات و گۆشه
نیگای تێگه‌یشتنیشمان
فراوان ده‌کات
: وه‌ك ، هه‌ر
تایه‌یێکی
گالیسکه سێ
په‌ڕه‌ی هه‌یه
، به‌ڵام کارایی
تایه‌که به‌هۆی
بواره بۆشایه‌که‌وه‌یه‌تی
.. یان بۆ
دروستکردنی
خانویه‌ك ده‌رگا
و په‌نجه‌ره
دروست ده‌که‌ن
که‌چی کارایی
خانوه‌که
بواره بۆشایه‌که‌یه‌تی
..به‌مشێوه‌یه
ده‌یسه‌لمێنێت
بوون به‌سوده
به‌ڵام نه‌بون
کارایه ...
ئاکامگیری
:
تائۆئیست
ناتوانێت به ئارامی
و ئاسوده‌یی و
خۆشبه‌ختی
بگات ،
مه‌گه‌ر واز
له خواسته خۆویسته‌کانی
بهێنێت . به‌مانایێکیتر
پێویسته له‌زێده‌ڕه‌ویکردن
خۆپارێزی
بکات و هه‌مو
گیانێکی ڕکه‌به‌رانه
بکوژێت
هاوکات هه‌مو
ئه‌و شتانه‌ی
په‌یوه‌ستن
به‌هه‌سته‌کانه‌وه
پشتگوێ بخات .
چونکه به‌گوته‌ی
لائۆتسه پێنج
ڕه‌نگ مرۆڤ کوێر
ده‌که‌ن و پێنج
ده‌نگیش که‌ڕی
ده‌که‌ن . که‌واته
بۆ مرۆڤی دانا
، توانای داهێنان
فه‌زیله‌تێکی
سه‌ره‌کیه
به‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌داهێنانه‌کانیدا
بنازێت و
بخوازێت ببێته
خاوه‌نی .
زانا دوای سێ
گه‌نجینه‌ی (
چاکه ، دانبه‌خۆداگرتن
، پایه‌نه‌خوازین
) دا ده‌که‌وێت
، چونکه له‌و
ڕێگایانه‌وه
ده‌توانێت ببێته
ئازا و لێبورده
و سه‌رکه‌وتو
. هه‌ر بۆیه ( لێبورده‌یی
و چاکه ) ڕه‌گه‌زی
سه‌ره‌کی تائۆ
ئیستن . له‌ڕاستیدا
پێویست بو ( خۆشه‌ویستیش
) بۆ ئه‌م فه‌زیله‌ته
زیاد بکرێت ،
چونکه به‌بێ
ئه‌وه‌ی سروشت و
هه‌مو مرۆڤه‌کانمان
خۆش بوێت ،
ناتوانین به‌تائۆ
بگه‌ین ..
هه‌ر بۆیه
تائۆ داواله‌مرۆڤه‌کان
ده‌کات ، ژیانێکی
ساده ، ئارام
و بێخه‌وش
بگرنه‌به‌ر ،
تاوه‌کو
بتوانن ژیانێکی
شایسته‌ی پڕله‌ویستی
مرۆڤایه‌تی
بژین . واته
ئه‌و ڕێگایه‌یی
که‌هیچ نیشانه‌یه‌کی
( ده‌سه‌ڵات ،
نێوبانگ ، ده‌وڵه‌مه‌ند
) ی مه‌به‌ست
نه‌بێت .
له پانتایی
بڕوای لائۆتسه‌دا
( چاکه‌کردن )
تاکه ڕێگایه
بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه
. له‌به‌ر ئه‌مه‌شه
جه‌نگ مه‌حکوم
ده‌کات ، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
سوپای پۆشته‌وپه‌رداخ
وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی
نه‌هامه‌تی
سه‌رنجی ده‌خاته‌سه‌ر
و ده‌یکاته جێگای
نه‌فره‌تی هه‌موان
. له‌و ده‌رنجامه‌شه‌وه
هه‌رکه‌س
بگاته زانینه‌کانی
تائۆ ، شه‌ڕانگێزیه‌کانی
مرۆڤ له‌خودی
خۆیدا له‌ڕیشه‌وه
ڕیشه‌کێش ده‌کات
..
زانا هزری نه‌گۆڕی
نییه
ئه‌و هزره‌کانی
خه‌ڵك ده‌کات
به‌هی خۆی
من له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی که‌چاکن
به‌چاکی ڕه‌فتار
ده‌که‌م
من له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی که‌چاك
نین به‌چاکی ڕه‌فتار
ده‌که‌م
به‌مشێوه‌یه
من چاکی به‌ده‌ست
ده‌هێنم
* * * *
من له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی که‌ڕاستن
، به‌ڕاستی ڕه‌فتار ده‌که‌م
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش
که‌ڕاست نین به‌ڕاستی ڕه‌فتار
ده‌که‌م
به‌م شێوه‌یه
ڕاستی به‌ده‌ست
ده‌هێنم
به‌ندی 49
سه‌رچاوه :
هزری
ناتوندوتیژی
............. ڕامینی
جهانبه‌گلو